ئابووری
هاوڵاتییان به لێشاو روویان له كڕینى گۆشته هه‌رزانه‌كه كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین شوێن گۆشتى هه‌رزانیان هاورده‌ى سلێمانى كردووه كه هى مۆڵدیڤى ئۆكرانیایه و نرخه‌كه‌ى له بازاڕدا به‌راورد به گۆشتى ئاژه‌ڵى تر هه‌رزانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكێكى زۆر روو له كڕینى ئه‌و گۆشته بكه‌ن.
عارف سه‌عید، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" ئه‌و گۆشته هه‌رزانه له‌وكاته‌دا كه دۆخى دارایی هاوڵاتییان خراپه جێگره‌وه‌یه‌كى باشه له‌به‌رانبه‌ر گۆشتى زیندو كه نرخه‌كه‌ى گرانه، به‌شێك له خه‌ڵكى تواناى كڕینى كیلۆیه‌ك گۆشتیان نییه به 20 هه‌زار دینار، به‌ڵام ئه‌و گۆشته به‌ستووه كیلۆى به 10 هه‌زار دیناره‌و بۆ خه‌ڵك گونجاوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و گۆشته به‌ستووه خه‌ڵك هه‌یه به‌كاریهێناوه ده‌ڵێت هیچ جیاوازییه‌كى نییه له‌گه‌ڵ گۆشتى زیندوو له رووى تام و بۆن، هه‌یه به‌كاریهێناوه ده‌ڵێت تامى خۆش نییه، ره‌نگه له مانه‌وه و جۆرى ئاژه‌ڵه‌كه‌ش جیاوازى هه‌بێت بۆیه".
راستى جه‌مال، خاوه‌نى گۆشتفرۆشى ئه‌گرۆ فود به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌و گۆشته هه‌رزانه هاورده ده‌كه‌ین و له بازاڕ كیلۆى به 10 هه‌زار دینار ده‌فرۆشین، كڕیارێكى زۆر هه‌یه و ناو تۆمار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆشته بفرۆشین به هاوڵاتییان".
باسى له‌وه‌شكرد "گۆشته له‌رووى حهڵاڵیهوه هیچ گرفتى نییه و له ده‌ره‌وه خۆمان سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ین، رۆژ هه‌یه سه‌رو سێ ته‌ن له‌و گۆشته ده‌فرۆشین و خواستى له‌سه‌ره".
ه،ع