کوردستانی
یەکێتی دڵنیایی دەدات لە بەستنی کۆنگرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا--سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند ئامادەکاریەکانی کۆنگرە زۆرترینیان کۆتاییان پێهاتووە ئاماژەی بەوەشکرد هەزار ئەندامی کۆنگرە بەشداری کۆنگرە دەکەن.
رێبوار ستار، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکاریەکانی کۆنگرە زۆرترینیان کۆتاییان پێهاتووە و لیژنەی تایبەت و پرۆتۆکۆڵ و هونەری و ئیداری پێکهێنراوە سەرقاڵی کارەکانیانن تابتوان بەباشرین شێوە کۆنگرە بەڕێوە بچێت، هەروەها هەموو پێداویستیەکانی کۆنگرە ئامادەیە".
سەبارەت بەوەی رۆژی 21ی مانگ بەدڵنیایەوە کۆنگرە دەکرێت رێبوار ستار وتی ''بەدڵنیایەوە رۆژی 21ی مانگ کۆنگرە دەبەسترێت و ئەندامانی کۆنگرە بەرەو هۆڵی کۆنگرە بەڕێدەکەون هەموو پێکەوە کار بۆ نوێبونەوەو بەهێزترکردنی یەکێتی دەکەن لەسەر رێبازی هەڤاڵ مام جەلال".
باسی لەوەشکرد "دیاریش کراوە هەزار ئەندامی کۆنگرە بەشداری کۆنگرە دەکەن، هەروەها ئەوەی جێگەی دڵخۆشیشە رێژەیەکی دیاروبەرچاو ژن بەشداری کۆنگرە دەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ببەستێت.