ئابووری
بانكى ناوه‌ندى هه‌شت بانكى سزادا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانكى ناوه‌ندى عیراق رایگه‌یاند، هه‌شت بانك سزادراون و بێبه‌شبوون له په‌نجه‌ره‌ى كڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه "هه‌شت بانك سزادراون و بێبه‌ش ده‌بن له په‌نجه‌ره‌ى كڕین و فرۆشتنى دراوى بیانی، چونكه گومانیان له‌سه‌ره له سپیكردنه‌وه و قاچاخى به دراوى بیانى".
باس له‌وه‌شكراوه "بانكەكانیش بریتین لە بانكی وەبەرهێنانی عیراقی و بانكی كوردستانی نێودەوڵەتیی ئیسلامی و و بانكی یەكێتیی عیراقی و بانكی هودا و بانكی ئاشووری نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و بانكی باشووری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و بانكی عەرەبییەی ئیسلامی و بانكی حاموڕابیی بازرگانی".
ه،ع