گێتی

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشدارى دایه‌ ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشدارى دایه‌ ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و داوایان لێ ده‌كه‌م توڕه‌یی ناوچه‌كه‌ تاقى نه‌كه‌نه‌وه‌.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا و بەریتانیا دەکەم لەسەر یەمەن، هه‌روه‌ها دەستدرێژی ئەمه‌ریکا بۆ سەر عێراق و سوریا".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "له‌گه‌ڵ ده‌یڤید كامیرون باسم له‌وه‌كردووه‌ به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ هیچ چاره‌سه‌ر نییه‌ و پێویسته‌ رابگیرێت".

هه‌روه‌ها وتویه‌تى " داوا ده‌كه‌م تووڕەیی ناوچەکە تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌. ئێمە ئاسایشی عێراق، سووریا، یەمەن و فەلەستین، بە ئاسایشی ناوچەکە دەزانین".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان