ئابووری
بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى زیادكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، بانكى ناوه‌ندى عیراق له مه‌زادى رۆژانى خۆى، فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش زيادكرد و به‌هۆیه‌وه كه‌مێك نرخى دۆلار دابه‌زی به‌راورد به كاتى به‌یانى.
له راگه‌یه‌ندراوێكى بانكى ناوه‌ندى عیراق هاتووه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زیاتر له 207 ملیۆن دۆلار به نرخى 132 هه‌زار دینار بۆ 100 دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و بڕه زیاتر له 183 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌بووه، هه‌روه‌ها زیاتر له 23 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه و فرۆشتنى كاش به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو و دوێنێش زیاتر بووه".
فرۆشتنى دۆلار به 132 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى له‌كاتێكدایه، هاوڵاتییان 100 دۆلار به 151 هه‌زار دینار له بازاڕ ده‌كڕنه‌وه.
ه،ع