ئابووری
دڵنیایی له غازى ماڵان ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، نرخى غازى ماڵان گران نه‌بووه و هه‌ر لایه‌نێكیش پابه‌ند نه‌بێت به توندترین شێوه سزاده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى قائیمقامیه‌تى سلێمانى هاتووه "کارگەکانی غاز کە ژمارەیان لە سلێمانی 22 کارگەیە و رۆژانە لەرێگەی بریکارەکانەوە زیاتر لە 15 هەزار بتڵ بە شوێنە گشتییەکان و هاوڵاتییان دەفرۆشرێت".
ئاماژەی بەوەشكراوه " نرخی هەر بتڵێک غازی ماڵان 8500 دینارەو هەر هاوڵاتییەک لەو بڕە زیاتری لێوەرگیرا دەتوانێت سکاڵا بکات و رێکاری یاسایی لەگەڵ بریکارەکە دەگرینەبەر".
فاروق سابیر، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ گرفتێكى غاز له سلێمانى دروستنه‌بووه و رۆژانه غازى پێویست له كارگه‌كانه‌وه ده‌درێته دوكان و بریكار و غازفرۆشه‌كان".
وتیشى "نرخ گران نه‌بووه و یه‌ك بتڵ به 8500 دیناره، ئه‌مساڵ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرا، قه‌یرانى كه‌مى غاز دروستنه‌بوو".
شایه‌نى باسه، رۆژانه پارێزگاى سلێمانى پێویسته به سه‌رو 400 هه‌زار تۆن غازى شل هه‌یه.
ه،ع