گێتی
پینتاگۆن.. هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، ئەمه‌ریکا نایەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ سەرقاڵی کردنە ئامانجی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عیراق و سوریا بێت.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ناسراو به پینتاگۆن وتویهتى "بوونی پاپۆڕی جەنگی ئێران لە دەریای سوور و ئەنجامی ڕاسپاردەکانیان ئاساییە".
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه "بوونی ئەمه‌ریکا لە دەریای سوور بۆ پاراستنی ئازادی دەریاوانییە و چاوەڕوانی پێکدادانی دەریایی نین لەگەڵ ئێران".
ماوه‌یه‌كى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌ى سه‌ندووه و به‌هۆیه‌وه هێرشى موشه‌كى ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى یه‌كترى.
ه،ع