گێتی

ئامارى قوربانیيانی فه‌له‌ستین به‌رزبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارى قوربانیيانی فه‌له‌ستین به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


له‌ ماوه‌ى چوار مانگى رابردووى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و بۆردوومانى ناوچه‌كانى، ئامارى قوربانییان به‌شێوه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ته‌ندروستى غه‌ززه‌ هاتووه‌ " له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ 27 هه‌زار و 840 كه‌س كوژراون و 67 هه‌زار و 450 كه‌سیش برینداربوون".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته‌ قوربانى منداڵن و گرفتێكى زۆرى ده‌رمان و پێدوایستیی كه‌لوپه‌لى نه‌خۆش هه‌یه‌".

شایه‌نى باسه‌، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ هێرش و بۆردوومانه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئیسرائیل ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵگه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌ غه‌ززه‌ ده‌كاته‌ ئامانج.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان