گێتی

بە فەرمی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە فەرمی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری كرا
مەودا میدیا-

بەپێی زانستە فەلەکناسییەکان، بڕیارە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە رۆژی دوو شەممە 11ی ئازار دەست پێبکات و 30 رۆژی تەواو دەبێت و موسڵمانان 30 رۆژ بەڕۆژوو دەبن و رۆژی چوارشەممە 10ی نیسان دەبێتە یەكەم رۆژی مانكی شەوال و جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ی شوباتی 2024 (29ی رەجەب)، ناوەندە ئاینییەكانی جیهان بۆ بینینی هیلالی مانگی شەعبانی 1445ی كۆچی دەگەڕێن و لەسەر ئەو بنەمایەش گریمانەیەكی نزیك بۆ دەستپێكردنی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەكرێت.

بە پێی زانستە فەلەکناسییەکان، کە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی خۆر لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر ئامادەکراوە، ئەمڕۆ شەممە 10ی شوبات (29ی ڕەجەبی 1445ی كۆچی) لە کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی بەکاتی ناوخۆی قاهیرە مانگی شەعبان لەدایک بووە.

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەتای مانگی شەعبانی ساڵی 1445ی کۆچی لە رۆژی یەکشەممە 11ی شوباتی 2024ی زاینیی دەبێت.

گ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان