گێتی

سزاى له‌سێداره‌دان بۆ مامۆستایه‌كى ئایینیى ده‌رچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزاى له‌سێداره‌دان بۆ مامۆستایه‌كى ئایینیى ده‌رچوو

مه‌ودا میدیا-

 مامۆستایه‌كى ئایینیی خەڵکی بۆکانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان کە به‌شداربووه‌ له‌ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی،  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراو سزاى زیندانى و له‌ سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "مامۆستا محەمەد خزر نه‌ژاد، لەلایەن لقی 3ی دادگای ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەزا نەجەفزادە، به‌ تۆمه‌تى زیان گه‌یاندن به‌ وڵات و پرۆپاگه‌نده‌ دژى وڵات، سزاى لەسێدارەدان و 16 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا".

دادگا بە پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێ لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، پێوەندی لەگەڵ گرووپە تونده‌ڕه‌وه‌ مەزهەبییەکان، سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ ده‌ركردووه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین كوردى تر له‌ ئێران به‌ تۆمه‌تى جۆراوجۆر له‌ سێداره‌ دراون و ساڵى رابردوو له‌ وڵاته‌كه‌ 799 كه‌س له‌سێداره‌دراون له‌و ژماره‌یه‌ 111 كه‌سیان كوردى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانبوون و به‌ تۆمه‌تى جیاجیا له‌ سێداره‌ دراون.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan