گێتی

هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌غداديى چۆن نهێنییه‌كانى ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌غداديى چۆن نهێنییه‌كانى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

ئوم حوزەیفە، هاوسەری یەكەمی ئەبوبەكر بەغدادی (خەلیفەی داعش) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا هه‌موو نهێنییه‌كانى سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عیراق و شام ئاشكراكردووه‌ و ئه‌و  باس له‌ نهێنییه‌كانى ئەبوبەكر بەغدادی هاوسه‌رى ده‌كات له‌و كاته‌ى له‌ ژیاندابووه‌.

ئەسما محەمەد كە بە (ئوم حوزەیفە) ناسراوە هاوسەری یەكەمی ئەبوبەكر بەغدادی (خەلیفەی داعش) لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (العربیە)دا باس لە ژیانی ئەبوبەكر بەغدادی كردووه‌ و ده‌ڵێت، نۆ بۆ 10 كه‌نیزه‌كى هه‌بووه‌، كوڕه‌ بچوكه‌مه‌م و دوو هاوسه‌ر خۆشى به‌ ده‌ستى به‌غدادى ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌.

ساڵی 1999دا لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی هاوسەرگیریم كردووە، ئەو كات ئەبوبەكر بەغدادی قوتابی ماجستێر بووە لە كۆلێجی زانستە سیاسیەكان، لەوكاتەدا هیچ بیروهزرێكی توندڕەوی نەبوو، كەسێكی ئاسایی، بەڵام دوای دەستگیركردنی لە ساڵی 2004دا لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە لە عێراق و مانەوەی لە زیندان بۆ ماوەی ساڵێك و، دوای دەرچوونی لە زیندان گۆڕانكاری بەسەردا هات. لە ماڵەوە مامەڵەی لە گەڵ ئێمە نەگۆڕابوو، بەڵام زۆر لە ماڵەوە نەدەبوو. لەو ماوەیەدا هەستم بە ئاڵۆزیەك دەكرد لە كەسێتیەكەیدا، دواتر لە 2010 زانیم پەیوەندی بە رێكخراوی قاعیدەوەكردووە.

لە ساڵی 2008 دا لە لایەن ئەمریكاییەكانەوە داواكراو بوو و، بەدوایدا دەگەڕان. دوای ئاشكرابوونی ئیتر ئێمە بەردەوام لە ماڵە و ماڵ و گواستنەوەدا بووین، گرنگترین شت بەلای بەغدادییەوە (ئاسایشی شەخسی) خۆی بوو. توندوتیژی لە گەڵ ئێمەدا ئەوەبوو وەك لە ژێر ئیقامەی زۆرەملیدابین وابوو. قەدەغە بوو لە ماڵ بچینە دەرەوە.

ئەو كاتەی بەغدادی وتاری هەینی بەئاشكرا لە موسڵ دا، من لە گەڵ منداڵەكانم لە شاری ڕەقە بووم. پێش ئەو وتارە هاتەوە بۆ ماڵەوە و وتی منداڵە بچووكەكان لە گەڵ خۆی دەبات و دەچن بۆ مەنصورە لە نزیك ڕەقە و، فێری مەلەیان دەكات. دوای چەند ڕۆژێك تووشی شۆك بووم  بەدەركەوتنی لە تەلەفیزیۆن و وتار دانەكەی.

من و منداڵەكان ئەو كاتە لە تارمییە بووین. ئەو پیاوەی میوانخانەكەی خاوێن دەكردەوە لە ڕێگەی ژنەكەیەوە پێی ووتم دەچین بۆ ناوچەیەكی دیكە. پێی نەووتم بۆ كوێ دەچین، بەڵام بەسەرنجدان لە تابلۆكانی هاتووچۆ زانیم بەرەو موسڵ دەڕۆین. لە دەشتی نەینەوا ڕادەستی ماڵێكی دیكەی كردین و، لەوێ چەند ڕۆژێك ماینەوە. خاوەن ماڵەكە پێی ووتم دەبێ بڕۆین بۆ جێگەیەكی تر. ڕۆیشتین و لە ڕێگا ژنێكی دیكە لە گەڵمان سەركەوت. دواییتر زانیم ئەو ئافرەتە ژنی یەكێك لە سەركردەكانی داعشە بەناوی محمد حدود. لەوێش وتیان دەبێ ئێوە لێرە بڕۆن. كەس پێی نەدەووتم بۆ كوێ، بەڵام ژنی ماڵەكە پێی ووتم دەچێت بەرەو هەولێر. بەلامەوە سەیر بوو. باشە ئێمە لە هەولێر چی بكەین. لە كاتی ڕۆیشتندا ڕێمان كەوتە خاڵێكی پشكنینی پێشمەرگە. لەوێ دابەزین و شۆفێرەكەمان قسەی لە گەڵ ئەفسەرێكی كورد كرد و بڕێك دۆلاری دا بەئەفسەرەكە. بەردەوام بووین لە ڕۆیشتندا و، لە كۆتاییدا بۆم دەركەوت چووینەتە ناو خاكی سوریاوە.

لە شاری ڕەقە كەس نەدەهات بۆ ماڵمان. تاكە كەسێك كە دەهات ناوی مەنصور بوو و، بەردەوام لە گەڵ بەغدادی بوو. بەغدادی كچەكەی خۆی كە 12 ساڵان بوو دابوێ. كوڕەكە تەمەنی 23 ساڵ بوو. لە ماوەیەكی زۆردا تەنها جارێك محمد العدنانی سەردانی بەغدادی كردوە. لەو قۆناغەدا تەنزیمی دەولە تووشی "غرور" ببوو.

دوای وتارەكەی، بەغدادی گەڕایەوە بۆ ڕەقە. من و ئەو گفتوگۆمان لەسەر پرسی خەلافەت كرد. من بەپێی خوێندەوارییەكەی خۆم پێم ووت ڕاگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەت لە ئێستا شتێكی ڕاست نییە، چونكە خەلافەت مەرجی خۆی هەیە، بەڵام ئەو وتی: نەخێر، خەلافەت لە هەموو كاتێكدا دەبێ هەبێت. دوای وتارەكەی بەغدادی، ئیتر ئێمە وەك خێزان هەستمان كرد بەڕاستی لە مەترسیداین. بەغدادی تووشی غرور ببوو و، كەسەكانی دەورپشتی گرنگ نەبوون بەلایەوە. ئەوەی بەلای ئەوە گرنگ بوو "فتوحات" و چۆنییەتی فراوانكردنی دەولە بوو. خەونی زۆریان هەبوو، پێیانوابوو كە دەگەنە ڕۆما. بەڕاستی ئەو شتانە بەڵای منەوە "خورافات" بوو.

دوای ڕزگاركردنی موسڵ ئێمە لە ڕەقەوە چووین بۆ موسڵ. ئیتر ژیانمان لە نێوان موسڵ و رەقەدا دابەش ببوو. نەلە موسڵ سەقامگیر بووین نەلە ڕەقە و، بەپێی بارودۆخی ئەمنی دەگۆڕا. لەو ماوەیەدا خەڵكانی بیانی لە ناو دەولە زۆر ببوون و، هێزی دەولە بوون. لەو ماوەیدا بەغدادی بەئازادی دەگەڕا و جاری وا هەبوو خۆی ئوتومۆبێلەكەی لێدەخوڕی و، پێویستی بەمەنسوریش نەبوو وەك پاسەوان لە گەڵیدا بێت. ناوچەیەكی زۆریان لەبەردەستدا بوو و، ئوتومۆبێلێكی زۆریان هەبوو. هەر بەڕاستی خۆیان بەدەوڵەت دەزانی. ئەوەی چاوەڕێیان دەكرد دان پێدانانی نێودەوڵەتی بوو.

سەبارەت بە هاوسەرەكانی، ئوم حوزەفە دەڵێ: پێش ڕایگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەت ژنێكی سوری خواست كە خەڵكی حەلەب بوو. ئەو ژنە پێشتر شووی كردبوو و پێنج منداڵی هەبوو. ئەو ژنە پێش ئەوەی مێردی پێشووی بكوژرێ، لە سعودیە ژیابوو. لە سعودیەوە هاتبووە سوریا بۆ ئەوەی شوو بە بەغدادی بكات. دوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی خەلافەت ژنی سێیەمیشی هێنا كە عێراقی بوو و تەمەنی (14) ساڵ بوو. ژنێكی چیچانیشی لە ساڵی 2015دا هێناوە.
سەبارەت بە "سەبایا" دەیانووت كە بەغدادی (9) یان (10) سەبایای هەبووە و، هەموویان ئێزیدی بوون. ئوم حوزەفە دەڵێ ڕەنگە زیاتریش بووبن، چونكە لەو سەردەمەدا هەوای ژن و كەنیزەك لە كەللـەی دابوون. بەڕای من لە دەوڵەتی ئیسلامییەوە گۆڕابوو بەدەوڵەتی ژنان. سەبایا لە قورئاندا باس كراوە و، ئەوە لە سەردەمەكانی كۆندا بووە، بەڵام ئێستا من قەناعەتم وایە وەك كویلایەتییە. زۆر پرسی سەبایام لە گەڵ بەغدادی باسكردووە، تەنانەت جارێكیش دامی بەدادگای شەڕع گوایە من نكوڵی لە شەڕع دەكەم.

سەبایەكانی بەغدادی لە گەڵ من نەژیاون. ئەگەر ژیابێتیشن ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بووە، تەنها كەنیزەكێكی منداڵی ئێزیدی كە منداڵیشی هەبوو و ناوی "ڕیهام" بوو نزیكەی مانگێك لە گەڵ من ژیاوە. من ئاگام لە مامەڵەی بەغدادی نەبووە لە گەڵ كەنیزەكەكانی. ئەوەندەی من بزانم هەموو سەركردەكانی دەولە كەنیزەكی ئێزیدیان هەبووە. لەو سەردەمەدا هەموو تەنزیمەكە وەك وەحشی وابوون بۆ ژن. سەبارەت  بەكچ و ژنی ئێزیدییەكان من وەك كەنیزەك مامەڵەم لە گەڵ نەدەكردن. من وەك مرۆڤ سەیرم دەكردن، چونكە دەمزانی ئەو كچە مرۆڤە و كەسەكانی خۆی و كۆمەڵەگەی خۆی لەدەستداوە. تەنانەت كەنێزەكێكی بچكۆلەی بەغدادی لە گەڵ من و كچەكەم لەسەر یەك جێگا دەخەوتین و، بە "دایە" بانگی دەكردم.

سەبارەت بە خۆپاراستنی سەركردەكانی داعش و منداڵەكانیان و بەرەڵا كردنی ژن و منداڵی خەڵكی سادە، ئوم حوزەیفە دەڵێ: بەڕاستی پەڵەیەكی ڕەشە بەناوچەوانی ئەو تەنزیمەوە. بەڕاستی ئەو تەنزیمە مێژوویەكی رەش بوو. داوا لەو ژنانە دەكات كە تاكو ئێستاش قەناعەتیان بەدەولە هەیە كە خۆیان ڕۆشنبیر بكەن و، شوێن ئەو خەونە نەكەون. ئوم حوزەیفە دەڵێ: ئەو ڕێكخراوە تەواو بوو و كۆتایی پێهات. لەو باوەڕەدام جارێكی دیكە زیندوو نابێتەوە. 

كوڕە بچكۆلەكەم و بەغدادی لەگەڵ دوو ژنیدا بەدەستی بەغدادی خۆی تەقێندراونەتەوە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد