گێتی

كچه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی: باوكم منى به‌زۆر دابه‌شوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی: باوكم منى به‌زۆر دابه‌شوو

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو، ژنه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی، سه‌رۆكى رێكخراوی داعش چه‌ندین زانیاریی و نهێنى له‌ باره‌ى به‌غدادیی ئاشكراكرد، كچه‌كه‌شى به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند زانیارییه‌كى ئاشكراكردووه‌.

ئومیمه‌، كچى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی، له‌ دیمانه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردووه‌ "له‌ناو خێزانه‌كه‌ى هه‌مووان ناڕازیبوون باوكیان ده‌وڵه‌تى ئیسلامى دابمه‌زرێنێت، ته‌نها براكه‌ى نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش كه‌سێكى توندڕه‌وبوو وه‌ك باوكم ،براكه‌م خۆى ته‌قانده‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "باوكم دواى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى راگه‌یاند له‌ مزگه‌وتى نور له‌ موسڵ، دواى هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ڵام هه‌مووان له‌و كاره‌ى ناڕازیبووین، دیله‌ ئێزیدییه‌كان له‌ماڵى ئه‌وان ده‌ژیان، به‌ڵام خۆى و دایكى له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ نه‌بوون و ناڕازیبوون".

وتیشى "ته‌مه‌نم 12ى ساڵبوو باوكم به‌ زۆر منى دابه‌ش مه‌نسور، پاسه‌وانى تایبه‌تى باوكم، به‌ڵام له‌ بۆردوومانێكدا له‌ ره‌ققه‌ى سوریا كوژرا، باوكم چوار ژن و 11 منداڵى هه‌بوو".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان