گێتی
هه‌ركات شه‌ڕ راوه‌ستا دیله‌كان ئازاد ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له لوبنان رایگه‌یاند، به‌بێ وه‌ستاندنى شه‌ڕ هیچ دیلێكى ئیسرائیل ئازادناكرێت.
ئوسامە حەمدان، نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە لوبنان و ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە رایگه‌یاند "کاتێک هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن و هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەی ئەو هێرشانە نەبێت، قسەکردن لەدانوستان بێ مانایە".
باسى له‌وه‌شكرد " سەرەتا دەبێت هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستێت، دواتر دەبێت باس لە پرسەکانی وەک ئاوەدانکردنەوەی غەززە و هاوکاریکردن بۆ فەلەستینییەکان بکەین".
وتیشى "كاتێك دیله‌كانى ئیسرائیل ئازاد ده‌كرێن كه شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت".
زیاتر له چوار مانگه شه‌ڕى ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له غه‌ززه به‌رده‌وامى هه‌یه و كۆى قوربانییانى فه‌له‌ستین له غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار كوژراو و بریندار.
ه،ع