گێتی
ئێران هاورده‌كردنى كاڵاى وڵاتێكى قه‌ده‌غه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هاورده‌كردنى كاڵاى ئیسرائیلیی بۆ ناو خاكى وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌یه.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند"ئاسۆیەکی بەرفراوانمان لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران‌دا هه‌یه، ئێران پەرەی بە پەیوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی داوە".
باسى له‌وه‌شكرد " لە روانگەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، جگە لە وڵاتانی دراوسێ، پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دووریش هەیە".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد " ئیسرائیل بەبێ پشتیوانی ئەمه‌ریکا ناتوانێت بۆ یەک رۆژ درێژە بەو شەڕە بدات، ئێران هاورده‌كردنى كاڵاى ئیسرائیلیی بۆ ناو ئێران قه‌ده‌غه‌كردووه".
ه،ع