گێتی
پێش مانگى ره‌مه‌زان ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌ندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێش مانگى ره‌مه‌زان له‌غه‌ززه شه‌ڕ رابوه‌ستێت.
ماتی‌و میله‌ر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند " له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ى ئاگربه‌ست له غه‌ززه رابگه‌یه‌ندرێت پێش هاتنى مانگى ره‌مه‌زان".
باسى له‌وه‌شكرد "ده‌مانه‌وێت هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رازى بكه‌ین كه ئاگربه‌ست هه‌بێت و شه‌ڕ كۆتایی بێت له مانگى ره‌مه‌زان".
زیاتر له چوار مانگه، شه‌ڕ له غه‌ززه هه‌یه و ئیسرائیل به‌رده‌وام موشه‌كبارانى هاوڵاتییانى سڤیل ده‌كات و تا ئێستا نزیكه‌ى 30 هه‌زار هاوڵاتیی گیانیان له ده‌ستداوه و نزیكه‌ى 70 هه‌زاریش برینداربوون و زۆرینه‌یان مناڵ و ژنن.
ه،ع