کوردستانی
گه‌شته‌كانى توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عیراق بڵاویكرده‌وه، سزاكانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى لابراون.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى یه‌كشه‌ممه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیژنه‌ى گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق سه‌ركه‌وتووبووه له هه‌ڵگرتنى سزاكانى توركیا له سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌نقه‌ره له به‌غدا.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاندووه "له سه‌ردانێكیاندا بۆ به‌نده‌ى فاو سه‌ركه‌وتووبون له لابردنى سزاكانى توركیا له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى".
باس له‌وه‌شكراوه "هه‌ڵگرتنى سزاكان په‌یوه‌ندییه‌كان عیراق و توركیا به‌هێزتر ده‌كات و ئومێد ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا گه‌شتى ئاسمانى توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه".
نزیكه‌ى ساڵێكه به بڕیارى وڵاتى توركیا گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى راگیراون.
ه،ع