تەندروستی

بەم هەنگاوانە خۆت لە دڵەڕاوکێ رزگاربکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم هەنگاوانە خۆت لە دڵەڕاوکێ رزگاربکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەشێک لە مرۆڤەکان تووشی دڵەڕاوکێ "قەلەقی" دەبن ئەمەش جۆرێکە لە نەخۆشی و وادەکات کەسەکە نەتوانێت بە ئاسوودەیی ژیانی رۆژانەی بەڕیبکات، بۆیە بۆ دووربوون لە دڵەڕاوکێ گرنگە رۆژانە چەند هەنگاوێک ئەنجام بدەین.

یەکێک لەو هەنگاوانە ئەوەیە کە رۆژانە گرنگییەکی زۆر بە ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشییەکان بدەین بەتایبەت لە کاتەکانی بەیانیاندا، هەروەها گوێگرتن لە مۆسیقا و خوێندنەوەی کتێب لە دڵەڕاوكێ دوورت دەخاتەوە.

هەوڵبدە خۆت لە تەنیای رزگار بکە و هەرگیز بە تەنیا دامەنیشە و بیری زۆر مەکەرەوە، چونکە بیرکردنەوە دڵەڕاوکێ زیاتر دەکات، هەروەها هەوڵبدە رۆژانە کاتەکانت رێکبخە بەپێی بەرنامە.

خواردنیش کاریگەری لەسەر دروستکردنی دڵەڕاوکێ هەیە، بۆیە گرنگە هەمیشە هەوڵبدەی کام خواردنەی تەندروستە رۆژانە ئەو خواردنانە بخۆیت.

سەرچاوە: Mawdoo3
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان