گێتی
توركیا عهفرین بۆردوومان دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە دوێنێَوه دهستیانكردووه به بۆردوومانى چوار گوند له شارى عهفرینى رۆژئاواى كوردستان.
میدیاكان بڵاویانكردهوه "لە بەرەبەیانی دوێنێ سێشهممه، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاته بە بەردەوامی تۆپبارانی گوندەکانی مەدیونە، دەرقاق، خەرابشا و تەل عەنەبى سهر به شارى عهفرین دهكهن".
ئەم گوندانە دەکەونە ناوچەی شەهبای عەفرین لە باکووری رۆژئاوای سوریا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو تورکیا گوندی داندانای سەر سنووری مەنبەجیشی بۆردومان کرد و زیانێکی زۆری بە چەند ماڵێک گەیاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
ع،ه