گێتی
ئێران هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌نه‌دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له باره‌ى دۆخى خراپى غه‌ززه به توندى هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌نه‌دا.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "هەوڵی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەمارۆكانى سه‌ر غه‌ززه به توندى ئیدانه ده‌كه‌ین و پێویسته كه‌نه‌دا مامه‌ڵه‌ى باش له باره‌ى غه‌ززه بكات".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەگەر بەرپرسانی کەنەدا بەڕاستی نیگەرانی دۆخی مافی ژنان لە جیهانن باشتر وایە وەڵامدەری رایگشتی بێت و له‌به‌رانبه‌ر کۆمەڵکوژی لە غەززە هەوڵ بۆ راگرتنی گەورەترین کارەساتی مرۆیی جیهان لە غەززە بدات".
شایه‌نى باسه، دۆخى هاوڵاتییانى غه‌ززه له‌وپه‌ڕى خراپیدایه و تائێستا نزیكه‌ى 20 منداڵ به‌هۆى برسیه‌تى گیانیان له ده‌ستداوه.
ع،ه