کوردستانی
پڕۆژە یاسای چاکسازی کەموکوڕی تێدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا پڕۆژە یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کورستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ئەنجام بدات،هەروەها هەر لایەنەو بۆچوون و تێبینی خۆی هەیە لەسەر پڕۆژە یاساکە.
لەو بارەیەوە روپاک ئەحمەد، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئێمە لەگەڵ هەموو پڕۆژە یاسایەک داین کە خزمەت بە هاوڵاتیان بکات، بەڵام پڕۆژە یاسای چاکسازی هەندێک کەموکوڕی تێدایە".
سەبارەت بە کەموکوڕییەکان وتی "یەکێک لەو کەموکوڕیانە شەفاف نەبوونی داهاتە واتە بەهیچ جۆرێک ئەو پڕۆژەیاساییە باسی داهاتی نەکردووە، چونکە دەبێت پێش ئەوەی دەست ببرێت بۆ خەرجییەکان داهات شەفاف بکرێت و بزانرێت داهاتی کوردستان چەندە بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو داهاتە خەرجییەکانمان رێکبخەین".
روپاک ئەحمەد باسی لەوەشکرد "کەموکوڕیەکی دیکەش زیادنەکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینە، هەروەها ئێمە دەمانەوێت خانەشینی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینی عیراق بکرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "خاڵەکانی دیکەی پڕۆژەکە خاڵی باشن ئێمە لەگەڵیداین".
جەختی لەوەشکردەوە "ئێمە لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەو کەموکوڕی یاساکە بە خاڵ دەخەینە روو و هەوڵدەدەین جێگیری بکەین لەناو پڕۆژەکەدا".
روپاک ئەحمەد لە کۆتایدا ئەوەشی خستەڕوو ''ئەو پڕۆژەیە دەبێت کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەر بێت و حکومەتیش پاڵپشتی تەواوی بکات، هەروەها ئەگەر پڕۆژە یاساکە کۆدەنگی لەسەر بێت بە سێ دانیشتنی پەرلەمان پڕۆژە یاساکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەگەر کۆدەنگی لەسەر نەبێت ئەوا کاتی زیاتر دەخایەنێت".