کوردستانی
هاتوچۆى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كه‌شوهه‌واى ناجێگیر ده‌بێت و پێویسته شۆفێران به‌وریایی شۆفێرى بكه‌ن، ده‌شڵێت، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كه‌س سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌كات".
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات لە ڕێکەوتی ۲٠/٠۳/۲٠۲٤ رۆژی چوارشەممە بەهۆی ئەگەری دروست بوونی ناجێگیری لە کەش و هەوادا، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاوی تیادا دروست دەبێت هەروەها نەچنە ناوچە شاخاوییەکان لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان.
سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتیمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتییان
لەکاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن
ع،ه