ئابووری

هیچ گرفتێك بۆ غازى ماڵان دروست نه‌بووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ گرفتێك بۆ غازى ماڵان دروست نه‌بووه‌

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ له‌ وه‌رزى سه‌رما و باران بارینین، به‌ڵام هیچ گرفتێكى كه‌مى غازى ماڵان دروستنه‌بووه‌، غازفرۆشێكیش ده‌ڵێت، رۆژانه‌ غازى پێویست دابه‌ش ده‌كرێت.

فارو عه‌لى، غازفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خواست له‌سه‌ر غازى ماڵان دروستبووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنن".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌گه‌ڵ زۆرى خواست له‌سه‌رى، به‌ڵام گرفتى كه‌مى غاز و قه‌یران دروست نه‌بووه‌ و رۆژانه‌ غازى پێویست ده‌درێته‌ بریكاره‌كان و دابه‌ش ده‌كرێت".

وتیشى "نرخه‌كه‌شى هیچ گران نه‌بووه‌ و هه‌ر به‌ 8500 دیناره‌ بۆ یه‌ك بتڵ، رۆژانه‌ش له‌ كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانى سلێمانى غاز دابه‌ش ده‌كرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan