کوردستانی
زیاتر لە 18 هەزار کامێرا لە ناوەندەکانی دەنگداندا دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی عیراق باس له به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى هه‌رێم به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو رێكاره‌كان ته‌واو كراون و كێشه له په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ریش دروست نابێت و زیاتر لە 18 هەزار کامێراش لە ناوەندەکانی دەنگداندا دادەنرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە19ى ئازار، رایگەیاند، هەڵبژاردنی هەرێم بەبێ هیچ كێشه‌یه‌ك بەڕێوەده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سەرجەم رێکارەکان ته‌واو كراون و زیاتر لە 18 هەزار کامێراش لە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان داده‌نرێت.
ده‌شڵێت، هه‌ركاتێكیش كێشه له پەنجەمۆری دەنگدەر دروست ببێت ئەوە راستەوخۆ پەنجەمۆرێکی نوێی بۆ دەکرێت و هەر دەنگدەرێکیش جگە لە کارتی دەنگدان پێویستە کارتی نیشتمانيی لەگەڵ خۆیدا بهینێت بۆ دڵنیایی لە ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه.
جومانه غه‌لاى، باسى له‌وه‌شكرد، لەم هەڵبژاردنه‌دا بە هەردوو سیستمی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن لە کاتژمێر شەش راستەوخۆ نمونەیەک لە ئەنجامی دەنگدەکان رادەستی نوێنەری حزب و لیستەکان دەکرێت لە هەر وێستگە وناوەندێکی دەنگداندا.
راشیگه‌یاند، ئەنجامی دەنگەکان دوای تێپەڕبوونی یەک کاتژمێر لە هەڵبژاردن راستەوخۆ دەستپێدەکات و تەنها رێگە بە جیاوازی 5% دەنگەکان دەدرێت لە هەردوو سیستمەکەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاره رۆژی 10ی حوزەیرانى ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی هەرێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
پ ح ع