ئابووری

شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە پەیڕەودەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە پەیڕەودەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە پەیڕەو دەكرێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "وەك ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی مووچە، رێكارەكانمان دەستپێكردووە و تەواوی بانكەكان دەرمان رێژدەكرێن و فەرمانگە حكومییەكانیش پاكدەكرێنەوە".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "رێكاری تەندروستی گیراوەتەبەر بۆ دابەشكردنی مووچە و لە رۆژانی داهاتوو دەتوانرێت مووچە دابەش بكرێت".

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 29ی ئادار مووچەی چەند شوێنێك بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەش بكرێت.
Qaiwan
Qaiwan