کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی لە مەودا میدیاوە سەركەوتنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە قۆناغی سەركەوتنداین بەسەر كۆرۆناو داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەو ماوەیەش رێنماییەكان جێبەجێ بكەن.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا هەرێمی كوردستان لە قۆناغی و خۆپارێزی و چارەسەرو كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناداین، خۆپارێزییەكان بەردەوام دەبن و چارەسەری ئەوانەش دەكرێت كە لەژێر چاودێری پزیشكیدان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەروەها لە هەوڵداین نەخۆشیەكە كۆنترۆڵ بكەین و لەوژمارەی ئێستا كە هەیە زیاتر بڵاونەبوەتەوە، ئەوەش دەڵێین كە بەگشتی لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەم قۆناغە بەسەر كۆرۆنا سەركەوتوین".
وتیشی "بۆ چەند رۆژی داهاتوو لەسەر هاوڵاتیان كەوتووە تاچەند پابەندی رێنماییەكان دەبن و خۆیان دەپارێزن".
لە هەرێمی كوردستان كۆی گشتی تووشبووان 115 كەس و تا ئێستا 50 كەس چاكبوونەتەوە و دوو كەسیش مردوون.