گێتی
کێشەی سنوورەکانى نێوان عیراق و توركیا چارە دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدهگهیهنێت، کێشەی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ عیراق، هاوینی داهاتوو چارە دەکەن، دهشڵێت، گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەن و کەسێکدا دەکەن جگە لە تیرۆریستان.
بڕیاره لە 31ی ئازار، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان له توركیا بەڕێوە بچێت، له چوار چێوهی بانگهشهى ئهو ههڵبژاردنهدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئهو وڵاته ئاماژهى بهوهكرد، کێشەی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ عیراق، هاوینی داهاتوو چارە دەکەین، وه ناوچەیەکی ئەمنی بە قوڵایی 30-40 کیلۆمەتر لەسەر سنوورەکانی سووریا دروست دهکەین.
راشیگهیاند، ئهوان گفتوگۆ لەگەڵ هەموو کەس و لایەنێک دەکەن، جگە لە تیرۆریستان، و ئەو لایەن و کەسانەدا کە لەژێر پەردەوە پشتیوانیی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن، یان رێنمایی لە دوژمنانی تورکیا وەردەگرن.
لەماوەی رابردوودا، ئەردۆغان، ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەى کە هاوکاریی سەربازیی و ماددیی پێشکەش بە یەپەگە دەکات و لهو بارهیهشهوه داوای لە واشنتۆن کرد کە هاوکاریی و پشتیوانییەکانی بۆ هێزه رابگرێتز
پ ح ع