جیهانی

ئەمریکا بڕیاریدا سەبارەت بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا بڕیاریدا سەبارەت بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی
مەودا میدیا-

ئەمریکا بڕیاری دا چیتر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی لەدەرەوەی سزاکانی ئەمریکا نابێت و چاوپۆشی لێ ناکرێت.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "لە ئەمڕۆوە سزاکانی ئەمریکا وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێرانی دەگرێتەوە".

پۆمپیۆ وتیشی "پێشتر ئەم وێستگەیە لە سزاکان بەخشراوە، بەڵام ئیتر سزاکانی ئەمریکا ئەو وێستگەیەش دەگرێتەوە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێران لە ئەمساڵدا کەمتر پابەند بوو بە رێککەوتنی ئەتۆمی و دەستیکرد بە پیتاندانی یۆرانیۆم.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان