عیراقی
هاوڕەگەزبازی هۆكاری بڵاوبوونەوە كۆرۆنایە و سەدر دەڵێت: وازی لێبهێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت هاوسەرگیریی نێوان هاوڕەگەزبازەكان هۆكاری دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و داوای ئەوەش دەكات ئەو یاسایانە هەڵبوەشێننە رێگەی بەو دیاردەیە داوە، هۆشداری ئەوەش دەدات ئەگەر وازی لێنەهێنن تووشی بەڵای گەورەتر دەبن.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا كە بەناوی "پەیامی ئاسمان" لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی "یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوسەرگیری نێوان هاوڕەگەزبازەكانە، بۆیە داواتان لێدەكەم ئەو یاسایانە هەڵبوەشێننەوە كەوا رێگەیان بەو دیاردەیە داوە، ئەگەر وا نەكەن ئەوە پەشیمان دەبنەوە و تووشی كارەساتی گەورەتر دەبن".
لەلایەكی دیکەوە ستیڤن ھیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق لە تویتێکدا وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە و نووسیویەتی "بەریتانیا یاسای تایبەت بە ھاوسەرگیریی ھاوڕەگەزبای ناگۆڕێت، بەڵکو شانازیشی پێوە دەکات".
ئەمە لەكاتێكدا بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تاكو ئێستا 506 كەس لەسەر ئاستی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو رێژەیەش 42 تووشبوو مردوون و 131 تووشبووش چاكبوونەتەوە.