کوردستانی

پلاسخارت: کێشەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێمم گه‌یاندووه‌ته‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلاسخارت: کێشەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێمم گه‌یاندووه‌ته‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

مه‌ودا میدیا-

له‌باره‌ى كێشه‌كانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئاشكراى كرد، پرسى کێشەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێمى كورستانم گه‌یاندووه‌ته‌ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى نیسانى 2024، جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق باسى له‌وه‌كرد، لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، كێشەی مووچەی فه‌رمانبه‌رانى هەرێمی كورستانم خستووه‌ته‌ڕوو.

راشیگه‌یاند، ناكرێت جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری عیراق هەبێت.

وتیشى، هەوڵ دەده‌م پرسی مووچەی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی عیراق تاوتوێ بكه‌م

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan