گێتی
سه‌رۆكى شاره‌وانيى وان ده‌ستبه‌كاربوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ده‌م پارتى شاره‌وانى وانى برده‌وه، رێگرى له ده‌ستبه‌كاربوونى كاندیدى براوه ده‌كراو و دواجار سه‌رۆكى شاره‌وانى وان ده‌ستبه‌كاربوو.
هه‌ریه‌که له عه‌بدوڵا زێدان و نەسلیهان شێدال به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان پێدراو کرانه هاوسه‌رۆکی شاره‌وانی وان، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌م پارتی سه‌رکه‌وتنی تیایدا به‌ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌ی هاوسه‌رۆکی واتا ژن و پیاوێک به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له‌کاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی هاوسه‌رۆکانی شاره‌وانی وان، سه‌دان که‌س له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌م پارتی ئاماده‌بوون و دروشمی سه‌رکه‌وتنیان وته‌وه.
ع،ه