تەندروستی

کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گورچیلە و توانای سێکسی و منداڵبوون لە پیاواندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گورچیلە و توانای سێکسی و منداڵبوون لە پیاواندا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دکتۆر کاوە فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان لە رێگەی مەودا میدیاوە لە بابەتێکیدا باس لە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گورچیلە و توانای سێکسی و منداڵبوون لە پیاواندا دەکات.

دکتۆر کاوە فەقێ باس لەوە دەکات "بەباشمان زانی بابەتێک لەسەر کاریگەری ڤیرۆسی کۆرۆنا لەسەر گورچیلە و کۆئەندامی زاوزێی نێرینە باس بکەین، هەروەها بەداخەوە لە کاتێکی ئاوا هەستیاردا وەک ئەم سەردەمی کۆرۆنایە، زانیاری نادروست و ترسێنەر لەسەر ئەم ڤایرۆسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکرێنەوە، کە زۆربەی ئەوزانیاریانە لەلایەن کەسانی شیاو و پڕۆفیشنەڵەوە نانوسرێت وبڵاو ناکرێتەوە".

دکتۆر کاوە روونیشیکردووەتەوە "پێویست ناکات باسی ڤایرۆسەکەو سەرهەڵدان و چۆنێتی گواستنەوەو خۆپارێزی و چارەسەر بکەین. چونکە لەم بارەوە میدیاکان و بەرێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان و تەلەفزیۆنەکان کارێکی باشیان کردووەو زۆربەی هاووڵاتیان ئاشنان پێی".

-کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گورچیلە:
زۆربەی ئەونەخۆشانەی کە بەشێوەیەکی سوک و مامناوەند نەخۆشیەکە ئەگرن و پیویستیان بە داخڵ کردن نیە لە نەخۆشخانە، گورچیلەکانیان سەلامەتن و هیچ کێشەی گورچیلەیان بۆ دروست نابێت.

بەڵام ئەوانەی کە بە شێوەیەکی قورس نەخۆشیەکە دەگرن لەسەدا 25ـ50٪ یان تووشی گرفتی گورچیلە دەبن وەک التهابی یەکەکانی پاڵاوتنی گورچیلە و دەبێتە هۆی زیاتر کردنەدەرەوەی پڕۆتین و خوێن، وە لە 15٪ یان تووشی سستی گورچیلە دەبن. ئەم سست بوونە وەک بەشێک لە سست بوونی ئەندامەکانی وەک سییەکان و دڵ و جگەر روودەدات.

لەبەر ئەوەی ئەم جۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر تازەیە، هێشتا هیچ توێژینەوەک نیە لەسەر ئەوەی ئایا سستی گورچیلە پاش چاک بوونەوەی نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە یان ئەوزیانەی بە گوورچیلەکان گەشتووە ئاسایی نابێتەوەو سست بوونەکە دائیمی دەبێت!

-کاریگەری لەسەر توانای سێکسی پیاوان و منداڵبوون
هەتا ئێستا تەنها یەک توێژینەوە لەبارەوە هەیە، ئەویش لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ووهانی چینە کە باس لەوە دەکات لەوانەیە پیاوان دوای چاک بوونەوەیان لە نەخۆشیەکە توانای سێکس یان توانای منداڵ بوونیان کەم بێتەوە. توێژینەوەکە دەڵێ وا باشتر پیاوان پاش چاک بوونەوەیان پشکنینی هۆڕمۆن و تۆوویان بۆ بکرێت.

لەڕاستیشدا لەلایەن زۆربەی ناوەندی زانستە پزیشکییەکان و کەسانی پسپۆڕەوە ئەم توێژینەوەیە بەهەند وەرنەگیراوەو بە توێژینەوەیەکی باوەڕ پیکراو دانانرێت، چونکە زانیاریەکانیان زیاتر تیۆرین وبەڵگەی زانستیان نیە.واتە هێشتا ڕوون نیە کە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر توانای سێکسی و منداڵ بوون یان نا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە