کوردستانی
به‌هۆى جه‌ژنه‌وه لێبوردنى گشتى ده‌ركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
![به‌هۆى جه‌ژنه‌وه لێبوردنى گشتى ده‌ركرا](/uploads/article/thumbnail/37055/slider_3.png)
مه‌ودا میدیا-
جێگری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی كوردستانى رۆژئاوا لێبووردنەکە دەرچووە.
یاسر سلێمان، جێگری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەری رایگه‌یاند " لێبوردنه‌كه تاوانەکانی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی سێکسی و هەروەها ئەوانەی کە خۆیان حەشارداوە، یاسای لێبووردن نایانگرێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكردووه "لە تاوانە گەورەکاندا سزای هەتاهەتایی زیندانیكراوه‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ 15 ساڵ زیندانی و نیوەی سزاکەش بە زیندانیکردنی کاتی دەگۆڕدرێت".
هه‌روه‌ها" یاسای لێبووردنەکە هه‌موو ئه‌و زیندانیكراوانه ده‌گرێته‌وه، كه به هەتاهەتایی و کاتی سزادراون، و بەدەست نەخۆشی ده‌ناڵێنن و چاره‌سه‌ركردنیان نیه، ئه‌ویش دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی لە ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی كوردستانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كان".
ع،ه
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)