تەندروستی

ته‌ندروستیی ئامارى نەخۆشخانەکان له‌ سێ رۆژى جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ته‌ندروستیی ئامارى نەخۆشخانەکان له‌ سێ رۆژى جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

تەندروستیی سلێمانی ئاماری نەخۆشخانەکانی سلێمانی له‌ سێ رۆژی جەژندا بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌پێى ئاماره‌كانیش پێنج هەزار و 77 کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2024، لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكراى كردووه‌، لە رۆژانی جەژندا نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی، لەو ماوەیەشدا پێنج هەزار و 77 کەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

 راشیگه‌یاندووه‌، دوو هەزار و 247 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیەش 688 نەخۆش ماونەتەوە و نەشتەرگەری بۆ 301 دانەیان ئەنجامدراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، جگە لەوەش لەو 688 نەخۆشەی لە نەخۆشخانەی شار داغلکراون شوشتنەوەی گورچیلە بۆ 108 کەسیان ئەنجامدراوە، هاوکات هەزار و 716 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەدی منداڵانیان کردووە و 155 نەخۆشیان ماونەتەوە.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان 180 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ته‌ندروستیی ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری 271 نەخۆش سەردانیان كردووە و 75 نەخۆش داخڵكراون و 58 منداڵ لەدایكبوون و 31 منداڵ كوڕ و 27 منداڵ كچ بوون. 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی 67 نەخۆش داخڵ بوون و 15 نەشتەرگەری قەستەرە و 14 نەشتەرگەری دانانی باڵۆن كراوە، هەروەها لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی 123 كەس سەردانیان كردووە و 4 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.

له‌ چوارچێوه‌ى ئاماره‌كانى ته‌ندروستى باس له‌وه‌شكراوه‌، لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 19 نەخۆشی كتوپڕی خوێن بەربوونی گەدە و كۆڵۆن چارەسەركراون و حەوت نەخۆش تەنی نامۆ لەگەدەیان دەرهێنراوە، جگەلەوەش لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد 102 نەخۆش سەردانیان كردووە و شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دراوە.

لە کۆتاییدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە 10 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە


پ ح ع.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد