کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازی تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنیی چەند پڕۆژە یاسایەک یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە پڕۆژە یاسای چاکسازییە کە خاڵی گرنگی کۆبوونەوەکەیە.
لەوبارەیەوە لوقمان حەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی 16ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە".
سەبارەت بە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ئەو پەرلەمانتارە وتی "سبەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکرێت کە ئەمەش خاڵێکی گرنگی کۆبوونەوەکەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەکۆبوونەوەی سبەینێدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای ریکلامی بازرگانی، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکرێت".