گێتی

سزاى له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێك سه‌پێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزاى له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێك سه‌پێندرا

مه‌ودا میدیا-

توماج ساڵحی، هونه‌رمه‌ندی ناڕازی كه‌ له‌ ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان سزاى له‌ سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ئه‌میر ره‌ئیسیان، یه‌كێك له‌ پارێزه‌ره‌كانی توماج ساڵحی رایگه‌یاند " لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هان سزای دیوانی باڵای وڵاتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ساڵی 2022ی توماج ساڵحی جێبه‌جێ نه‌كرد و به‌ "ئیرشاد" خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌ و پێداگریی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگای سه‌ره‌تایی، سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند".

لاى خۆیه‌وه‌ رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگه‌یاند "ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گیرا و  پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و لقه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت سزای شه‌ش ساڵ و سێ مانگ به‌ندكردن و به‌ تۆمه‌تی سوكایه‌تی به‌ خومه‌ینی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ دژبه‌ره‌كان، بێبه‌ری كرا و وه‌ك سزای زیاده‌، قه‌ده‌غه‌بوونی ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئێرانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان