عیراقی

ژمارەیەک هاوڵاتی عیراقی لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیان تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک هاوڵاتی عیراقی لە دەرەوەی وڵاتەکەی خۆیان تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عیراق ئاماری قوربانی و تووشبووانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند بەپێی ئامارەکە زیاتر له‌ 50 حاڵه‌تی تووشبوون ھەیە‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عیراق رایگەیاند "ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ ئوردن دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حاڵه‌تێكی گیان له‌ ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ به‌ریتانیا و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ نه‌رویج تۆماركراوه‌، له‌گه‌ڵ 53 حاڵه‌تی تووشبوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەو 53 تووشبووە 11 کەس به‌لجیكا  و   12 ئوردن و 6 كه‌نه‌دا و 6  ئیتاڵیا و  5 ئه‌مەریكا و 5 به‌ریتانیا و 5 نه‌مسا و  2 لوبنان و حاڵه‌تێكیش له‌ ئێران تۆماركراون".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان