گێتی

ئێران زه‌نگى له‌ناوچوونى وڵاتێكى لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران زه‌نگى له‌ناوچوونى وڵاتێكى لێدا

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، هه‌ست ده‌كه‌ین ئێسك و پروسكى ئیسرائیل له‌ شكاندایه‌ و له‌ناوده‌چن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند " دەنگی شکاندنی ئێسک و پروسکی ئیسرائیل زیاتر لە جاران دەبیسترێت".

باسى له‌وه‌شكرد " سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمه‌ریکا و ئەوروپا، ناتوانرێت پێش بە داڕمانی پایە داڕزاوەکانی داگیرکاری لە فەلەستین بگیردرێت".

وتیشى "هەرکەسێک له‌ژێر ئه‌و پایه‌ داڕزاوانه‌ بوەستێت، لەژێر داروپەردووی داڕمانی ئیسرائیل دەمێنێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان