کوردستانی
له هه‌ولێر دواى ساڵێك بكوژانى هاوڵاتییه‌كى تورك ده‌ستگیر ده‌كرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر، دوای ساڵێك له كوشتنى هاوڵاتییه‌كی توركیا، سێ کەس دەستگیر دەکات كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه و هه‌ڵاتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه "رۆژی 29ی نیسانی 2023، له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائۆمه‌ری سه‌ر به شاری هه‌ولێر تاوانێكی كوشتن روویدا، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت كوژراوه‌كه ناوی ئیسماعیله و خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه".
ئه‌وه‌ش هاتووه "دوای بەدواداچوون و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان، کەسی بکوژ بەناوی (م، خ،ت) کە خەڵکی وڵاتی تورکیایە و هاوکارێکی دیکەی بەناوی (ج،ئـ ،ئـ) دەستگیر کران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "دوو تۆمەتبارەکە بەنیاز بوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، تۆمەتباری سێیەمیش بەناوی (ج،م،ن) کە بەهه‌مان شێوە هاوکاری بکوژ بووە بۆ هەڵهاتنی، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە ناو شاری هەولێر دەستگیر کراوە".
ئاسایشى هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه "تۆمەتباری سەرەکی (م،خ،ت) لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە وڵاتی تورکیاش تاوانێکی دیکەی کوشتنی ئەنجامداوە".
پ ح ع