کوردستانی
کورسيی کۆتاکان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەگەڕێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى هه‌ڵپساردنى به‌شێك له كاره‌كانى کۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق، سەرۆکی هاوپەیمانيی حامۆرابی بە هەنگاوێکی ئەرێنی ده‌زانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت "دڵنیان کورسيی کۆتاکان دەگەڕێتەوە".
ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانيی حامۆرابی رایگه‌یاند "هه‌ڵپساردنى کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، له لایه‌ن پێکهاتەكانه‌وه وه‌ك کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن، بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینن".
وتیشى "بەبێ بەشداری پێکهاتەکان هەڵبژاردن کەموکوڕی هەیە و شەرعیەتی نییە".
ئاشكراشیكرد "له داوانامەیەکیاندا كە ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و یونامی و دادگای فیدڕاڵیی کردووە، داوايان كردووە کورسيی کۆتاكان بگەڕێتەوە، وه دڵنیاشن کورسییه‌كان دەگەڕێتەوە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له‌ماوى رابردوودا دادگای فیدراڵی عێراق، له بڕیارێكدا کورسيی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشانده‌وە.
پ ح ع