کوردستانی
رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى :ئازاديى رۆژنامه‌نوسى له‌هه‌رێمى كوردستان گاڵته‌جاڕییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرایکردووە، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئازاديی رۆژنامه‌گه‌ری رابگرێت.
له راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى هاتووه "قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌شخه‌ڵی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری کە لە هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکرێت، جگە له بانگه‌شه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه هیچی دیکە نییە".
"هۆکاری ئەوەی پرسەکە بوەتە بانگەشەی گاڵتەجاڕانە به‌هۆی سه‌ركوتكردنی بۆ ئازاديی رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌نگهه‌ڵچنین به رۆژنامه‌نووسان و ترساندن و دادگایی كردنیانە".
باس له‌وه‌شكراوه "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌جێ و بێ هیچ كۆت و به‌ندێك، هه‌موو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازاد بكات كه له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراون، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران پشتگیری مافه‌كانی مرۆڤ و ئازاديی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن".
ع،ه