کوردستانی

بافڵ تاڵه‌بانى چووه‌ به‌غدا و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵه‌بانى چووه‌ به‌غدا و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ردانێكى گه‌یشته‌ به‌غداو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غداو بڕیاره‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراقیش كۆببێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان "سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ به‌غدا له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان نزیكده‌بێته‌وه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانى ده‌كاته‌وه‌ له‌واده‌ى خۆى".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، بافڵ تاڵه‌بانى جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت و ئه‌نجامبدرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان