کوردستانی
پارتى به‌ته‌واوى زراوى له هه‌ڵبژاردن چووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه میدیا فه‌رمى و سێبه‌ره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كارى له‌باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كۆمسیۆنى عیراق كاره‌كانى راگرتبێت.
پارتى به‌ته‌واوى زراوى له هه‌ڵبژاردن چووه و هه‌موو دنیاى لێ هاتووه‌ته‌وه یه‌ك و نازانێت چى بكات و چۆن وابكات هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌شداربێت تووشى شكستى گه‌وره ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌بێت واتاى كه‌وتنى حزبه‌كه.
سه‌ركه‌وت سه‌لیم، چاودێرى سیاسى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى بۆى ده‌ركه‌وتووه ئه‌گه‌ر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات تووشى شكست ده‌بێت و ره‌نگه به‌شێكى كورسییه‌كانى له‌ده‌ستبدات چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه جیاوازه و پارتى ناتوانێت هیچبكات له ساخته‌كارى و ده‌ستكارى سندوقه‌كان".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى له ئێستاوه هه‌تا هه‌ركاتێك هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت ئه‌و حزبه بیانوى هه‌یه، گرفته‌كه له‌وه‌دانییه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، گرفته‌كه ئه‌وه‌یه پارتى نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت ئه‌گه‌ر خۆى كاره‌كانى رێكنه‌خات و ئاماده‌كارییه‌كه‌ى نه‌كات، واته ساخته‌كارى نه‌كات".
به راى ئه‌و چاودێره سیاسییه "ئه‌گه‌ر پارتى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات بۆى ده‌ركه‌وتووىه له‌نێوان 25 بۆ 30 كورسى ده‌هێنێت ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌و حزبه‌یه و ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندین ساڵه چۆن ساخته‌كارى كردووه تا زۆرینه بێنێت".