کوردستانی

پێدانى كاره‌با له‌ هاویندا به‌مشێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاره‌با له‌ هاویندا به‌مشێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌؟

مه‌ودا میدیا-

دۆخى كاره‌با له‌ ئێستادا به‌ ته‌واوى ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ 17 بۆ 19 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان، به‌ڵام روون نییه‌ له‌ هاوینیشدا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یاخود كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ئێستادا رۆژانه‌ 17 بۆ 19 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت به‌ هاوڵاتییان و دۆخى كاره‌با به‌ ته‌واوى ئاسایی بووه‌ته‌وه‌".

وتیشى "له‌ دواى به‌ گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كێڵگه‌كه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى غاز له‌ ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌، وه‌حده‌كانمان هێواش هێواش داغڵ كرده‌وه‌ و دواى زیاتر له‌ 24 كاتژمێر، پێدانى كاره‌با ئاسایی بووه‌وه‌ و هاوكات ئه‌و گۆڕانه‌ى به‌سه‌ر كه‌شوهه‌واشدا هات، له‌ ئێستادا پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با زیادى كردووه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌ وه‌رزى هاوین و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌رماشدا كاتژمێره‌كانى كاره‌با به‌م شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، وته‌بێژه‌كه‌ى كاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یاند "دیار نییه‌ و ناتوانین به‌ روونى بڵێین كاره‌با هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ پێدانى كاره‌با په‌یوه‌سته‌ به‌ دوو هۆكاره‌وه‌، ئه‌وانیش؛ بڕى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و خواستى هاوڵاتییانه‌، تاوه‌كو خواستیش زیاتر بێت پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌".

له‌ رۆژى هەینی 26ی نیسانى 2024، هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌ قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، هاوكات كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كاره‌با دروستكرد و پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووه‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان