کوردستانی
لە هەولێر دوو خێزان بەشەڕهاتن و سێ كەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەهاری نوێ لە شاری هەولێر شەڕ لەنێوان دوو خێزانی گەڕەكەكەدا دروست بوو، بەو هۆیەشەوە سێ كەس بریندار بوون. .
بەگوێرەی زانیارییەكان، هۆكاری درووستبوونی شەڕەكە ئەوەبووە كە منداڵی دوو خێزان لەنێو جۆگە یارییان كردووە و ئاوی پیسیان بەیەكدیدا كردووە، بەهۆی ئەوەشەوە دایكیان بەشەڕ هاتوون و دواتریش باوكی منداڵەكان هاتوونەتە دەرەوە و شەڕەكە گەورە بووە.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان، سەرەتا شەڕەكە شەڕەدەست بووە و دواتریش چچەقۆ و چەكیشیی تێدا بەكارهێنراوە، بەڵام هیچ كەسێك بە قورسی بریندار نەبووە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبووە.
دوای رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە گەڕەكەكە و دۆخەكە ئارام بوویەوە، بەڵام بەشێك لە شەڕكەرەكان پێش گەیشتنی پۆلیس هەڵاتوون.
ئ.پ