کوردستانی

بارانبارین كورت خایه‌ن و پچڕ پچڕ ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین كورت خایه‌ن و پچڕ پچڕ ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ ئەگەرى بارانى کورت خایەن هەیە و سبەینێش  بارانبارین لە کاتەکانی بەیانى زوو بە شێوەى تاوەبارانى پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى بارانى کورت خایەن هەیە لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بارانبارین زیاتر دەبێت، هەروەها خێراى با زیاد دەکات بۆ سەروى 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "خێرایى با مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین (8 – 10) کیلۆمه‌تر دەبێت".

سه‌باره‌ت به‌ سبەىنێ دووشەممە، روونیكردووه‌ته‌وه‌ "ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە کاتەکانی بەیانى زوو لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتیى بە شێوەى تاوە بارانى پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە دەبێت، پاشان کاریگەرى بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سۆران و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى سلێمانى، پاشان بۆ سەر سنوورى ئیدارەى  گەرمیان".

ده‌شڵێت "دابارین بەشێوەى تاوەباران و هەندێك کات لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێت و هەروەها هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و خێراى با زیاد دەکات".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 25

سلێمانی: 24

دهۆک: 22

 زاخۆ: 24

هەڵەبجە: 26

کەرکوک: 27

سۆران: 21 

حاجی ئۆمەران: 12

گەرمیان: 30

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان