کوردستانی
حزبێكى تر هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بزوتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان، جه‌خت له ئه‌نجامدانى هەڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه لە واده‌ى خۆیدا رایده‌گه‌یه‌نێت "ناکرێت چیدیکه هەڵبژاردن دوابکەوێت"، ده‌شڵێت "هێرشە ناڕەواکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی بریندار، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لەئەگەری دواکەوتنی زیاتری هەڵبژاردنی پەرلەمان، هەرێمی کوردستان و دام ودەزگاکانی دەکەونە بۆشایی یاسایی، هەر بۆیه ناکرێت چیدیکه هەڵبژاردن دوابکەوێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆی پەیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرد، لەتەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەشدا بەرپرسی بەشێک لە ئۆرگانەکان پەسەندکران و ئاڕاستەکران کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئۆرگانەکانیان دروست بکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، "هێرشە ناڕەواکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەی بریندار، سه‌ركۆنه كرا و پێویسته گەلانی ویژدان زیندووی جیهان بەگشتیی و گەلانی مسوڵمان بەتایبەتی هەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان دژی ئەو کارە وەحشیگەریانە دەرببڕن و لەم رووەشەوە سوپاسی هەستی زیندووی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی بەشێک لەوڵاتانی جیهانی کرد کە دژایەتی خۆیان دژی ئەم ستەم و کۆمەڵکوژییە دەربڕیوە".
پ ح ع