کوردستانی
كوشتارگه‌یه‌كى مۆدێڕن له‌م سنووره دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له گه‌رمیان داواكراوه كوشتارگه‌یه‌كى مۆدێڕن دروستبكرێت و رێكارى هونه‌ریش گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و بابه‌ته هێشتا له قۆناغى سه‌ره‌تییدایه و تا ئێستا زه‌وییان بۆ ته‌رخان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌پێى پێویستى كوشتارگه‌كه زه‌وى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن".
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و بابه‌ته هێشتا له قۆناغى سه‌ره‌تییدایه و رێكاره‌كانى نه‌گشتووه‌ته لاى ئه‌وان، تا ئێستا زه‌ویشیان بۆ ته‌رخان نه‌كردووه".
وتیشى "ته‌نیا داواى نوێنه‌ریان لێكراوه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێته‌رنه‌رى گه‌رمیانه‌وه، چونكه به پێى رێنماییه‌كان ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك دیراسه‌ى بكات، له‌و لیژنه‌یه‌شدا پێویسته نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى كشتو‌كاڵى تێدا بێت، له دواى ئه‌وه ئیش و كاره‌كان ده‌چێته لاى ئه‌وان".
له باره‌ى دیاریكردنى شوێن و رووبه‌رى كوشتارگه‌كه‌ش، شادیه حسێن، ئاشكرایكرد "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته كوشتارگه دوور بێت له نیشته‌جێبوونه‌وه، داواكراوه له سنوورى دێبنه، زه‌وی بۆ ته‌رخان بكه‌ن به رووبه‌رى 200 مه‌تر كه ئه‌وه‌ش زۆره، به‌ڵام له كاتى جێبه‌جێكردنیدا به‌پێى پێویست زه‌وى بۆ كوشتارگه‌كه ته‌رخان ده‌كه‌ن".
پ ح ع