کوردستانی

دوو كۆڵبه‌رى كورد كوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كۆڵبه‌رى كورد كوژران

مه‌ودا میدیا-

جەلال سۆهرابی، تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی گوندی تاژانى سەر بە شاری بانە بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران لە سنووری سوورکێوی بانە کوژرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ " ئەو کۆڵبەرە تەمەنى 40 ساڵە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە، ساڵی رابردووش له‌كاتى كۆڵبه‌رى به‌ سه‌ختى برینداربوو دواتر چاره‌سه‌رى وه‌رگرتوو و چاكبووه‌وه‌".

هاوكات "كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو کۆڵبەرێکى تر بە ناوی هێمن ئەحمەدی خەڵکی سەقز لە سنووری بەستامی ئەو شارە گیانی لەدەست دا، ناوبراو خێزانداره‌ و باوكى یه‌ك منداڵه‌.

ساڵانه‌ به‌هۆى ته‌قه‌كردن له‌ كۆڵبه‌ره‌ كورده‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن و ده‌یانى تریش بریندارده‌بن.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان