کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى بۆچى له تارانه ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممه به سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی، چووەته تاران و چاوی بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان میدیا ئێرانییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه "دەوترێت ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە بە تایبەت دوای ئەوەی کە ئێران بنکەیەکی مۆسادی لەناو جەرگەی هەولێردا خاپوور کرد".
"هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی دڵنیایی پێیە بۆ ئێران کە هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران و مەبەستیانە پەیوەندییەکی باش لەنێوانیاندا هەبێت".
هەروەها "سەرۆکیی هەرێمی کوردستان بڕیارە راپۆرتێک بدات لە باره‌ى جێبەجێ کردنی رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان ئێران و عیراق بۆ چەککردن و دوورخستنەوەی حزبه کوردییه‌كانى ئێران لە سنوورى ئێران".
به‌پرسێكى باڵاى حزبى كه نه‌ویست ناوى ئاشكرا بكرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌قى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ ئێران ئه‌وه‌یه بزانێت ئێران راى چییه له باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن، چونكه پارتى به‌ته‌واوى ترسى له‌وه نیشتووه و ده‌زانێت پرسى هه‌ڵبژاردن جدییه و به‌بێ ئه‌و حزبه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى مه‌به‌ستییه‌تى راى ئێران وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر بزانێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه ده‌بێت هه‌رچى زووه ئه‌و حزبه بكه‌وێته خۆى و تا پێش واده‌ى هه‌ڵبژاردن شتێك بكات".
ع،ه