کوردستانی
14 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان تێده‌په‌ڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، چوارده ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان تێده‌په‌ڕێت كه له شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نادیار كوژراو و ته‌رمه‌كه‌شى له موسڵ دۆزرایه‌وه.
به‌و هۆیه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تى له شارى سلێمانى یادى كوژرانى سه‌رده‌شت عوسمانیان كرده‌وه.
ئه‌وان باسیان له‌وه‌كرد "ماوه‌ى چوارده ساڵه سه‌رده‌شت عوسمان كوژراوه، به‌ڵام تا ئێستا بكوژانى ئاشكرا نه‌كراون، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات ده‌ستێك له پشت كوشتنى ناوبراو هه‌بووه".
سه‌رده‌شت عوسمان، خوێندكارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بوو، به‌هۆى بیروبۆچون و را جیاوازه‌كانى، هه‌ر له‌به‌رده‌م زانكۆ رفێندرا‌و و دواى ماوه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌ى له موسڵ دۆزرایه‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له به‌رده‌م كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا یادى كوژران و تیرۆركردنى سه‌رده‌شت عوسمان به چه‌ند وێنه‌یه‌ك كرایه‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه بگه‌یه‌نن كه تیرۆركراوه.
دوێنێ شه‌ممه، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى هۆڵندا، ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و هاوڵاتییانى كورد یادى كوشتنى سه‌رده‌شت عوسمانیان كرده‌وه.